یۆبیلی زێڕین-اليوبيل الذهبي





بەشی زمانی کوردی ئاهەنگی پەنجا ساڵەی گێڕرا

بەشی زمانی کوردیی کۆلێژی پەروەردەی (ئیبن ڕوشد)ی زانکۆی بەغداد ئاهەنگی یۆبیلی زێڕین و یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی یەکەمین بەشی کوردی گێڕرا.
بەشی زمانی کوردیی کۆلێژی (پەروەردەی ئیبن ڕوشد) لە زانکۆی بەغداد لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕێکەوتی 14ی مانگی شوبات ئاهەنگی کردنەوەی یەکەمین بەشی ئەکادیمی بۆ خوێندنی زمانی کوردی گێڕرا. شایانی باسە لە ساڵی 1959 لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغداد یەکەمین بەشی ئەکادیمی زمانی کوردی لەسەر ئاستی جیهان کرایەوە لە سەردەمی حوکمی عەبدولکەریم قاسم.
لە حەفتاکانی سەدەی ڕابوردوو لە کۆلێژی پەروەردە بەشێکی تری زمانی کوردی کرایەوە، بەڵام دوای ماوەیەک بەشی کوردیی ئاداب دادەخرێت، بەڵام لەو کاتەش بەشی کوردیی کۆلێژی پەروەردە بەردەوام دەبێت تا ڕۆژی ئەمڕۆمان.
بەشی زمانی کوردی لە بەغداد لە 1959یەوە هەڵدەستێ بە ڕۆڵێکی گرنگ و سەدان مامۆستا پسپۆری زمانی کوردی لەو بەشە زانستیەیان خوێندووە.



یۆبیلی زێڕین-اليوبيل الذهبي